ئەردەڵان بەکر

شیرین بەهارە و سێو پێگەیشت

بە دەنگی: ئەردەڵان بەکر
شێوەزار: سۆرانی
6
شیرین بەهارە بەهاری شادان
بێ بەهرەن لە ژین گەل نامرادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی
گشتی پیرۆزە گەل نامرادان*

شیرین ئەزانم تۆش وەک من زامداری
وەک من عەوداڵی خونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەک هیوای من هەزار
هیوای من یەکە هیوای تۆ هەزار
من بێزار نەبووم تۆ بۆ بێزاری

سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
نازی گوڵ و گوڵخونچە گیانە چریکەی بولبولانە

سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕۆحکێشان وەرە

سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
نازی گوڵ و گوڵخونچە گیانە چریکەی بولبولانە
*= "گەردن ئازادان" دروستە.