ئەی ڕووناکتر لە خۆرەهەتاو
بە تریفەتر لە مانگە شەو
دڵم دەخەمە دەستتەوە
دەستم دەخەمە دەستتەوە
لەگەڵتا دێم
ئەی شەراب
ئەی شەراب و ساقی
ئەی شەراب و ساقی هەموو پێکەکانم
تۆ پێم بڵێ بەم حەیرانی و بەدمەستییە بۆ کوێم دەبەی
ئەی هاودەمی گۆشە تاریکەکانی جوانیم؟
ئاشناتر بە مەیلە شێتەکانی دڵ
دڵم دەخەمە دەستتەوە
چەن مەستم
ئەی ڕووناکتر لە خۆرەهەتاو
بە تریفەتر لە مانگە شەو
دەستم دەخەمە دەستتەوە
بۆ کوێ بڕۆی لەگەڵتا دێم