چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ مەیخانە بڵێ چی
پێم وا نییە لەو دەردەوە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی
هەر عاشقە سووچیشی نەبێ ئەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە پەروانە بڵێ چی
تاوانی منە دەربەدری و دەردیسەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی
چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ مەیخانە بڵێ چی