حەسەن زیرەک

یار دەڕوا و بەجێم دێڵێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
22
چاوت ئەستێرەی جەدییە و ئاگات لە حاڵی من نییە
لە قیامەتێ جوابت چییە و هەر دەڕوا و بەجێم دێڵێ
لە قیامەتێ جوابت چییە سەروبەرگی فەڕەنگییە

ئەرێ هەموو جومعان پاش سەڵایە دوو شت خۆشن لە دونیایە
ئیمان و چاوی لەیلایە هەی ئیمان و چاوی لەیلایە

ئەرێ خەبەر بەرن بۆ خزمانم ئاورێگ بەر بووەتە خەرمانم
لێم زیزبووە مێهرەبانم هەر دەڕوا و بەجێم دێڵێ
لێم زیزبووە مێهرەبانم دێم ماچی کەم نامهێڵێ

ئەرێ ئارەقی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری هەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمەوە قەسەتەسەر بێ وا ڕۆی و بەجێی هێشتم
دەیخۆمەوە قەسەتەسەر بێ شەرابی مەرگی پێ چێشتم

جێم نییە تیا بسرەوم خاکم وە سەر بێلانە خۆم
بێکەس و بێدەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
ئیرسی مەجنوونە خەڵاتم ئاوارەی ئەو کێوانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم

ئەرێ قەستەم بەوەی یاری جوانە لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێت ساحەب ئیمانە هەر دەڕوا و بەجێم دێڵێ
کە دەمرێت ساحەب ئیمانە دێم ماچی کەم نامهێڵێ

ئەرێ قەستەم بە ڕەحمان و ڕەحیم هەتا لەو دونیایەی دەژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم خۆ ڕۆی و بەجێی هێشتم
نانێم مەیلی یاری قەدیم شەرابی مەرگی پێ چێشتم