عەزیز شاڕۆخ

کچۆڵەی بە ناز

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
7
کچۆڵەی بە ناز کچۆڵەی بە ناز بە ناز بە ناز
بازی عیشوەباز دۆستی شەکەر ڕاز هەی ڕاز هەی ڕاز
جوانی بێناو و نیشانی تۆ گوڵی مانگی نیسانی
ئاخ ئازیزم نازەنین خۆشەویستەکەی من
نازەنین چاو بە خومار دڵدارەکەی من

پێکەنینەکەت بۆ زامار هەم ساز هەی ساز هەی ساز
شەهێنی شاهی سەرقوللەی پێ باز پێ باز پێ باز
تۆ سروەی بەری بەیانی تۆ ئاواتی دڵ و گیانی
ئاخ ئازیزم نازەنین نازدارەکەی من
خۆشەویست چاو بە خومار دڵدارەکەی من

ڕەنگی ڕوخسارت بەیانیی بەهار بەهار بەهار
کەوانەی پەرگار دەستی کردگار هەی یار هەی یار
ماچی گۆنای نەختێ ئاڵت پەنجە و پاوانەی جوانت
ئاخ ئازیزم نازەنین نازدارەکەی من
خۆشەویست چاو بە خومار دڵدارەکەی من

گوارە کەوتۆتە ژێر ئەگریجەی خاو هەی خاو هەی خاو
هەڵاوەسراوە لە خوێن داگیراو گیراو گیراو
بۆ خونچەی هەناری سینەی دڵ دەناڵێنێ وەکوو نەی
ئاخ ئازیزم نازەنین نازدارەکەی من
خۆشەویست چاو بە خومار دڵدارەکەی من