دڵم پڕە لەم ئێوارە نەعلەتییە
وەڕەسم لە بەربەست و لە قانوونی شار
کوا؟ لە کوێیە هاودەنگی ئەم بێدەنگییەم
خۆ نابیسم مۆسیقایەک بێجگە هاوار
بۆ نابیسم مۆسیقایەک بێجگە هاوار
دڵم پڕە لە ئەم ئێوارە تەمەوە
لە چرکەی کاتژمێرەکەی مەچەکی یار
ساتەکانم ون کردووە مانوو مانووم
لە تەنیایی لە هەرای ئەوبەری دیوار
دڵم پڕە لەم ئێوارە نەعلەتییە
وەڕەسم لە بەربەست و لە قانوونی شار
کوا؟ لە کوێیە هاودەنگی ئەم بێدەنگییەم
خۆ نابیسم مۆسیقایەک بێجگە هاوار
بۆ نابیسم مۆسیقایەک بێجگە هاوار
دڵم پڕە لە ڕەنگی زەردی ئێوارە
لێوم تینووی سڵاوێک و ئاوی هەنار
نە کەسێ منی لە بیرە، نە من کەسێ
هیچ بە هیچ گەیشتە ئاکام یاریی قومار
دڵم پڕە لەم ئێوارە نەعلەتییە
وەڕەسم لە بەربەست و لە قانوونی شار
کوا؟ لە کوێیە هاودەنگی ئەم بێدەنگییەم
خۆ نابیسم مۆسیقایەک بێجگە هاوار
بۆ نابیسم مۆسیقایەک بێجگە هاوار