وەی لێ لە حاڵی دڵم
شینییە بۆ ناڵەی ڕۆحم
عاشقان سەیرێ بکەن
کەس نییە لە ژوور سەرم
کە من مناڵ بووم تۆم لە خەیاڵ بوو
کاتێ گەورە بووم خەوم بەتاڵ بوو
ئاخ ئێستە پیر بووم و هەر ئەچمە دواوە
عومری شیرینم ئای ئای کەمێکی ماوە
وەی لێ وەی لێ...
کە لێم ئەپرسن دایمە غەمباری
وێنەی غەریبێ لە سووچی شاری
چاوم چاوەڕوان یارم بێتەوە
دەس لە ملم کا و ئاشتمان بێتەوە
وەی لێ وەی لێ...
وەی لێ لە حاڵی دڵم
شینییە بۆ ناڵەی ڕۆحم
عاشقان سەیرێ بکەن
کەس نییە لە ژوور سەرم