خاک
دەسم برد بۆ چڵی دارێ
لە تاو ئازار لق داچڵەکی
کە دەسم برد بۆ لقەکە
ناوقەدی دار کەوتە هاوار
کە باوەشم کرد بە قەد دار
خاک لەرییەوە
لە ژێر پێما بەرد ناڵانی
ئەمجارەیان کە دانەویم
خۆڵم هەڵگرت
گشت کوردستان زریکانی
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێز و گیانمە باوەڕی بەرزی کورستانمە
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە؟
بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
پا پلیشاوەی ژێر هەرەس نەبم
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
سەیری کەن سەیری کەن
جەرگ ئەسووتێ بۆکوڕووزی گەییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرا بێ ئەی هەموو جیهان
شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانی لێ هەڵکەندووە
مێژوومان چەند زوحاک و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کردە گوڵ بە بەهاری ساڵ
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە