کوردستانەکەم بێشە و لانەکەم
سۆمای چاوانم دڵ و گیانەکەم
دەچەوسێمەوە لە ناوم دەبەن
تەنها کوردبوونمە من تاوانەکەم
خاکی پیرۆزت گەوهەرە لە لام
بە تۆ سەربەرزم تۆی هەموو دونیام
ئەگەر یەکدەست بین گەر یەکگرتوو بین
بە ئامانج دەگەین ئەمن دڵنیام
بە فیدات دەکەم ڕۆح لە پێناوت
لە دڵ نەخشاوە نۆ پیتی ناوت
لە دوای هەورازان هەر دەم نشێوە
ڕۆژێ دێ هەڵدێ خۆر و هەتاوت
کوردستانەکەم بێشە و لانەکەم
سۆمای چاوانم دڵ و گیانەکەم
دەچەوسێمەوە لە ناوم دەبەن
تەنها کوردبوونمە من تاوانەکەم