غەزەل مستەفا

شیرین بەهارە و نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە

بە دەنگی: غەزەل مستەفا
شێوەزار: سۆرانی
25
شیرین بەهارە بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین گەل نامورادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان

نەسرین ئەمڕۆ بەهارە گیانە خۆشتر لە ساڵی پارە
وەرە بچین بۆ سەیران گیانە بۆ ئەم باغ و گوڵزارە

سێوە پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی گیانکێشان وەرە