جامی لێوت فرۆ بێنە بۆ سەر لێوم
تۆ نازانی چەند تینوومە و چەند پەشێوم
جامی لێوت فرۆ بێنە بۆ سەر لێوم
بۆ نازانی چەند تینوومە و چەند پەشێوم
نێو دەفتەری دڵم تەی کە دیارییە
هەر بۆ کارئاسکی چاوی تۆ جێ یارییە
من ئازاری خۆم خۆش ئەوێ و ماکی خۆمە
هەرگیز خەمێ بۆ خۆم ناخۆم، خەمی تۆمە
با چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ
با زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ
با ئۆغر بێ هات و چۆکەی وەک جارانت
مەیکە بە تۆفڕشێنەکەی بەهارانت
چاو داگرە لێت هاتووە بەڵام بە ناز
مەلی دڵم دەستەمۆیە و بۆچیتە باز؟