کاوە حەمە ساڵح

تۆ نەبی دڵ بە کێ خۆش کەم

بە دەنگی: کاوە حەمە ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
24
تۆ لە من دوور بی دڵ بە کێ خۆش کەم
ئەم هەموو خەمە ئەزیزم چۆن فەرامۆش کەم

شەو نییە بیرت لێ نەکەمەوە
شەو نییە بیرت ئەزیزم لێ نەکەمەوە
شەربەتی خەمی جوانێ گیان تۆ نەخۆمەوە

تۆ لە لام نەبی من چی بکەم لێرە
ئاسمان کوێر ئەبێ جوانێ گیان بەبێ ئەستێرە

دووریت ناتوانێ تۆم بیر باتەوە
دووریت ناتوانێ ئەزیزم تۆم بیر باتەوە
لە خۆشەویستیت جوانێ گیان کەم بکاتەوە

دەنگت لە گوێما دەزرنگێتەوە
شێوەت لە چاوما ئەزیزم ناسڕدرێتەوە