چاوت جوانە دەگاتە برۆت خانباجی
چاوت جوانە لەگەڵ ئەبرۆت گوڵباجی
بەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت خانباجی
دایکت ماچ کەم یان هەر بۆخۆت خانباجی
دایکت ماچ کەم یان هەر بۆخۆت گوڵباجی
خانباجی مەڕۆ گوڵباجی ئەمان خانباجی
خانباجی ئەمان گوڵباجی مەڕۆ خانباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی یانی چی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی لەسەر چی
چاوت ڕەشن بە خومارەوە گوڵباجی
مەمکت سێون بە دارەوە خانباجی
خوا پێی داوی مەیشارەوە گوڵباجی
خوا پێی داوی مەیشارەوە خانباجی
خانباجی مەڕۆ گوڵباجی ئەمان خانباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی لەسەر چی
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی گوڵباجی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی خانباجی
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی گوڵباجی
بە کلە و دەرمان دەیڕازێنی خانباجی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی خانباجی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی گوڵباجی
خانباجی مەڕۆ گوڵباجی ئەمان خانباجی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی یانی چی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی لەسەر چی