باڵاکەت بەرزە حەزم کردووە لێت
بەغیلی نابەم خودا داویە پێت
ئای شیرین شیرین شیرین باوانم
شیرین خۆش هاتی سەر دوو چاوان
بان دوو چاوانم
هەر لە هەورامان تا قەڵای قازی
شەقەی ماچ و مووچ غەریبنەوازی
غەریبنەوازی ئاخ غەریبنەوازی
ئای شیرین شیرین شیرین باوانم
ڕۆژێ نەتبینم کوێر بێت چاوانم
چاوت ئەستێرە ڕوو لە کوێ* دەکا
ئەو دڵەم بۆ دڵەکەت وا هاوار دەکا
ئاخ شیرین شیرین شیرین باوانم
شیرین خۆش هاتی سەر دوو چاوان
ئەی سەر دوو چاوانم
سەر بەبێ سەرپۆش چاو بە کلەوە
وێنەی کەوباڕان خاڵ بە ملەوە
های شیرین شیرین شیرین باوانم
ڕۆژێ نەتبینم کوێر بێت چاوانم
مردووت لێ دەمرێ شینی جارێکە
دۆس لە یار بمرێ زەحمەتکارێکە
ئای شیرین شیرین شیرین باوانم
شیرین خۆش هاتی بانی چاوانم
دوو کەو دوو کۆتر دایان لە ئاوێ
هەردوو دڵخۆش بوون ڕابەریان ناوێ
هەی شیرین شیرین شیرین باوانم
ڕۆژێ نەتبینم کوێر بێت چاوانم
ئاخ کوێر بێت چاوانم
ماسی لە دەریا دای لە شەقەی باڵ
ناوسکەکەم ڕەش بوو بوو بە کۆی زووخاڵ
ئاخ شیرین شیرین شیرین باوانم
شیرین خۆش هاتی بانی چاوانم
هەر وەک گوڵەبەڕۆژ سەیری خۆرم ئەکرد
سەیری ڕێگاکەی تەلبەسەرم ئەکرد
ئاخ تەلبەسەرم ئەکرد
ئای شیرین شیرین شیرین باوانم
شیرین خۆش هاتی بانی چاوانم
دەچم بۆ بانە ئاخ بۆ کرێ دەستی
بۆ کراسی کڕلەگ لە عەلی گەڵواسی
ئێمە یەک *؟ بووین یەکترمان ناسی
ئاوی ئەو بەرە نادا بوارم
ئاخ نادا بوارم
ڕێگەی لێ گرتووم لە خۆم و یارم
ئاخ لە خۆم و یارم
تاکوو دەمێنم هەر خزمەتکارم
هەی شیرین شیرین شیرین باوانم
شیرین خۆش هاتی بانی چاوانم