بیستوومە دەڵێم* تۆراوی
بە بەژنت وێنەی لەولاوی
ئاهی من کوێر بێ دوو چاوی
ئاخ وەی وەی وەی بارانە
چاوم بۆ چاوە کاڵەکەت
لێوم بۆ لێوە ئاڵەکەت
ڕێم بکە شەو بێمە ماڵەکەت
ئاخ وەی وەی وەی بارانە
بیستوومە شیرینیت دەخورێ
لەسەر باڵات بوو بە گرێ
ئاهی من بەدکارمان بمرێ
ئاخ وەی وەی وەی بارانە
بیستوومە لێم تۆراوی
بیستوومە دەڵێم تۆراوی
بە بەژنت وێنەی لەولاوی
ئاهی من کوێر بێ دوو چاوی
ئاخ وەی وەی وەی بارانە
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم وە سەر بێلانە خۆم
بێکەس و بێدەر بێ یار و هاودەم
بێ مەی و مەیخانە خۆم ئەی هاوار
قەت نەبوو شۆخێ سەر بنێمە سەر دڵی گەرمی
کە هیلاکی لەشم دەرکا خەوی نێو باوەشی گەرمی
ئەی هاوار
بیستوومە دەڵێم* تۆراوی
بە بەژنت وێنەی لەولاوی
ئاهی من کوێر بێ دوو چاوی
ئاخ وەی وەی وەی بارانە