یەدوڵڵا محەمەدی

شەدەلار

بە دەنگی: یەدوڵڵا محەمەدی
شێوەزار: سۆرانی
28
سوێندم بەو مانگەی وا ڕەنگی زەردە
دوورییەکەت بۆ من هەر ئێش و دەردە
شەدەلار شەدەلار شەدەلار
وەی شەدەلار ئۆف شەدەلار
حاکمەکەی بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم شەو لەسەر بانە
ئاخ خاڵ دانە دانە

ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکەرە شەو
ڕۆژی ڕووناکم ئاخ لێ مەکەرە شەو

شەدەلار شەدەلار شەدەلار
ئۆف شەدەلار وەی شەدەلار
حاکمەکەی بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانە دانە
ئاخ شەو لەسەر بانە

ئۆف خۆشەویستەکەم
چاوەکانت لێم ون بوون
وا ئەستێرەم دەر نەکەوت
دڵ لە تاوی دەردی دڵ پەی
وەک ئاواتی هەر دەر نەکەوت

ئەگەر وە بێ تۆ شادیم لە دڵ بێ
یاخودا شادییەکەم تێکەڵ بە گڵ بێ
شەدەلار شەدەلار شەدەلار
ئۆف شەدەلار وەی شەدەلار
حاکمەکەی بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم شەو لەسەر بانە
ئای خاڵ دانە دانە

ژینی ئازیزم تەنیا فاتمە
گەر بێ بمکوژێت هێشتا پێم کەمە
گەر بێ بمکوژێت ئاخ هێشتا پێم کەمە
شەدەلار شەدەلار شەدەلار
ئۆف شەدەلار وەی شەدەلار
حاکمەکەی بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم شەو لەسەر بانە
ئای خاڵ دانە دانە
خاڵ دانە دانە ئای شەو لەسەر بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانە دانە ئای
دەم بیچکۆلانە