ئەو مریەمەی چاوی جوانە
جووتێ برۆی وێنەی کەوانە
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەمێ
ئەو مریەمەی خۆم دەیزانم
بەردی بۆ بکێشم بە شانم
هێشتا منەت ها بە گیانم
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەمێ
ئەو چاوانەی بەڵەکچاون
بە کلەی خومار وا ڕژراون
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەمێ
ئازیز با بکەم شیوەن لە داغی باغی عومری بێ سەمەر
دابنیشم دەس بە ئەژنۆ وەک هەتیوی بێ پدەر
تا بە ئەشکی دیدە تەڕ کەم خاک و خۆڵی ڕەهگوزەر
خۆم لە قوڕ بگرم کەسەکەم ئای هەر لە پێ تا تەوقی سەر
ئەو چاوانەی بەڵەکچاون
بە کلەی خومار وا ڕژراون
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەمێ
ئەو مریەمەی من دەیزانم
ئەو مریەمەی خۆم دەیزانم
بەردی بۆ بکێشم بە شانم
هێشتا منەت ها بە گیانم
ئای مریەم ئامان
مریەم چاوجوان
مریەمێ