یەدوڵڵا محەمەدی

وتم ئەی کچ

بە دەنگی: یەدوڵڵا محەمەدی
شێوەزار: سۆرانی
26
وتم ئەی کچ لە گەشتی شارستانی یا دەشتیی
وا جوان و پاکڕەوشتی ئای مەسێحی یا زەردەشتیی
-"کیژێکم لێم قۆماوە قەوم و برام کوژراوە
هانام هاوردە لاتان ئاخ دە بزانم کێتان پیاوە"

وتم ئەی کچ لە گەشتی شارستانی یا دەشتیی
وا جوان و پاکڕەوشتی ئای مەسێحی یا زەردەشتیی

ئەو کچە کوردەی خوانەزەر یار کە من لێم دەکرد پرسیار
جاروبار بۆ ناپرسی ئاخ مەلوولی و ڕەنگزەردیی پار
ئەو کچە کوردەی خوانەزەر یار کە من لێم دەکرد پرسیار
جاروبار بۆ ناپرسی ئای مەلوولی و ڕەنگزەردیی پار
وتم ئەی کچ لە گەشتی شارستانی یا دەشتیی
وا جوان و پاکڕەوشتی ئای مەسێحی یا زەردەشتیی

دڵێ نەناڵێ بۆ هیچ نەخۆشێ ئازاری نەبێ بۆ دڵپەرۆشێ
دڵێ نەناڵێ بۆ هیچ نەخۆشێ
ئازاری نەبێ کەسم ئای بۆ دڵپەرۆشێ
هەر بۆ ئارەزووی خۆی تێ بکۆشێ
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ
بە تیغی دوژمن پارە پارە بێ
دڵێ بمخاتە کۆڵان بە کۆڵان
دڵێ بمخاتە کۆڵان و کۆڵان
قەت ڕانچڵەکی لە بۆ بێ دەسان
دڵێ بمخاتە کۆڵان و کۆڵان
قەت ڕانچڵەکی بۆ بێ دەستەکان
گوێی خۆی شل نەکا بۆ ناڵە و گریان
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ
بە تیغی دوژمن پارە پارە بێ

وتم ئەی کچ لە گەشتی شارستانی یا دەشتیی
وا جوان و پاکڕەوشتی ئای مەسێحی یا زەردەشتیی