یەدوڵڵا محەمەدی

ئەو کەسەی وا

بە دەنگی: یەدوڵڵا محەمەدی
شێوەزار: سۆرانی
25
ئەو کەسەی وا لە وەتەنی خۆی
دەر کرا
ئەسیر کرا
ئەوە منم ئەوە منم
ئەوە خۆمم

ئەو کەسەی وا غەمی خەڵکی وا نەخوارد
ئەو کەسەی وا غەمی خەڵکی قەت نەخوارد
پشتی لەبەر ئێش و ژان خەم نەخوارد
ئەوە تۆ بووی ئەوە تۆ بووی
ئەوە خۆتی

ئەو کەسەی وە شین و شیوەن، گریانە
تووشی بەدبەختی و وێڵی و وەیلانی و حەیرانە
ئەوە منم ئەوە منم
ئەوە خۆمم

ئەو کەسەی وا باری غەم وا پشتی شکاند
ئەسیری کرد دێوانە بوو ئاوارە بوو
دوور لە وەتەن دوورکەوتوو لێ
لە قەوم و خێش بێگانە بوو
ئەوە منم ئەوە منم
ئەوە خۆمم

ئەو غەمەی پشتی شکاندم کە وا وەیلانی کردووم
وا بە ئەژنۆ دستم پێچاندووە
ئەتۆش هەستە پێ ئازا و بە شەرەف
بۆ بەرزیی نیشتمانت خۆت بە بە تەواف

ئەو کەسەی وا غەمی خەڵکی قەت نەخوارد
خورد و خەوی لێ نەخوارد
ئەوە تۆ بووی ئەوە تۆ بووی
ئەوە خۆتی

ئەو کەسەی وا باری خەم و ئێشی دڵ پشتی شکاند
ئەو کەسەی وا باری خەم و ئێشی دڵ وا پشتی شکاند
ئەوە منم ئەوە منم
ئەوە خۆمم