دڵی من

شێوەزار: سۆرانی 29 بینین

ئەی ئەو کەسەی پیرت کردم ساڵانێ بوو عاشقی تۆ بووم ئاخ ئەو کەسەی بیرت ئەکەم بۆچی ڕۆیشتی و بەجێت هێشتم لێوم تینووی ماچەکانتە و چاوانم بێ تۆ هەڵنایە بۆ ئەم عەشقە تەمەنکورتە ئێستا چی بڵێم ئەی خوایە ئاخ لە دڵی من ئاخ ئاخ لە زەمانە هەر دەرد و ژانە خەم دایپۆشیوم دەردم گرانە سوێند بە خاک و خۆڵی سەرڕێت سوێند بەو حەزەی لە دڵمایە هەر بە هیوای بینینی تۆم تا ڕووناکی لە چاومایە دڵم ئەڵێی دڵی دایکە و قوڵپەی گریە لە ناخایە هەر زامێکم یادگارێکی تۆی ئازیزی لە ناخایە ئاخ لە دڵی من ئاخ ئاخ لە زەمانە هەر دەرد و ژانە خەم دایپۆشیوم دەردم گرانە ئاخ لە دڵی من ئاخ لەم زەمانە بۆ خۆت ڕۆیشتی و ئارامت گرت دنیا لای تۆ بەس سەفایە چیم لێدێ یان چیم لێ نایە ئارەزووی خۆت لا ڕەوایە ئاخر خودا لەم ڕۆژگارەش کەسایەتی وا نامێنێ دڵسۆزێک شک نابەم تاکوو لەم حەزرەتە دەرم بێنێ ئاخ لە دڵی من ئاخ ئاخ لە زەمانە هەر دەرد و ژانە خەم دایپۆشیوم دەردم گرانە

Ey ew kesey pîrit kirdim salanê bû aşiqî to bûm Ax ew kesey bîrit ekem boçî royştî û becêt hêştim Lêwim tînûy maçekante û çawanim bê to helnaye Bo em eşqe temenkurte êsta çî bilêm ey xwaye Ax le dilî min ax ax le zemane her derd û jane Xem daypoşîwim derdim girane Swênd be xak û xolî serrêt swênd bew hezey le dilmaye Her be hîway bînînî tom ta rûnakî le çawmaye Dilim elêy dilî dayke û qulpey girye le naxaye Her zamêkim yadgarêkî toy azîzî le naxaye Ax le dilî min ax ax le zemane her derd û jane Xem daypoşîwim derdim girane Ax le dilî min ax lem zemane Bo xot royştî û aramit girt dinya lay to bes sefaye Çîm lêdê yan çîm lê naye arezûy xot la rewaye Axir xuda lem rojgareş kesayetî wa namênê Dilsozêk şik nabem takû lem hezrete derim bênê Ax le dilî min ax Ax le zemane her derd û jane Xem daypoşîwim derdim girane

ڕاپۆرتی هەڵە