گوڵزاری خۆشەویستی

شێوەزار: سۆرانی 21 بینین

یارەکەی قەشنگ و جوان ڕوومەتئاڵی میهرەبان هەستە با بڕۆین بەرەو دوور بیکەینە بەزم و سەیران بەزم و هەرا و شاییە ڕەشبەڵەکە چۆپییە ئەم وڵاتە سەرچاوەی وەفا و خۆشەویستییە ئەمڕۆ پەپوولەی بەهار شەدە/شێتە لە مێرگ و گوڵزار وەرە بە یەکتر شاد بین دوور بین لە غەم و ئازار بەزم و هەرا و شاییە ڕەشبەڵەکە چۆپییە ئەم وڵاتە سەرچاوەی وەفا و خۆشەویستییە دونیا بە گوڵ ڕازاوە دەرگای خۆشی کراوە دڵداری هەردەم خۆشە بە هەڵوێست و وەفاوە بەزم و هەرا و شاییە ڕەشبەڵەکە چۆپییە ئەم وڵاتە سەرچاوەی وەفا و خۆشەویستییە

Yarekey qeşing û cwan rûmet'alî mîhreban Heste ba biroyn berew dûr bîkeyne bezim û seyran Bezim û hera û şayye reşbeleke çopîye Em wilate serçawey wefa û xoşewîstîye Emro pepûley behar şede/şête le mêrg û gulzar Were be yektir şad bîn dûr bîn le xem û azar Bezim û hera û şayye reşbeleke çopîye Em wilate serçawey wefa û xoşewîstîye Dunya be gul razawe dergay xoşî kirawe Dildarî herdem xoşe be helwêst û wefawe Bezim û hera û şayye reşbeleke çopîye Em wilate serçawey wefa û xoşewîstîye

ڕاپۆرتی هەڵە