فۆلکلۆر

شێوەزار: سۆرانی 23 بینین

هەم نارنجە و هەم بێیە یاری ئازیز لە کوێیە بۆم بانگ کەنە هەیوانێ یارەی یارەی یارەی یارەی... کاری تایبەتیم پێیە دەردت لە ماڵی دنیام بێ تۆ من شێت و شەیدام لەسەر باڵاکەی تۆیە یارەی یارەی یارەی یارەی... کەوتوومە لەناو جێگام ئەی کیژی لادێی محاڵی مەنگوڕ محاڵی مەنگوڕ ئەی هاوار محاڵی مەنگوڕ من بۆ تۆ مردم شۆخی جگەربڕ شۆخی جگەربڕ ئەی هاوار شۆخی جگەربڕ ئەرێ لادە دەی لادە کچێ لادە وەی لادە ئەرێ لادە لادە لادە ڕووبەند پەشمینە شێوەت شیرینە ڕووبەند پەشمینە ئەی هاوار خوێنت شیرینە کیژە کوردەکەی شیرینتر لە گوڵ شیرینتر لە گوڵ ئەی هاوار شیرینتر لە گوڵ بۆ تۆ من مردم شەمامەی خاڵ لە مل شەمامەی خاڵ لە مل هاوار شەمامەی خاڵ لە مل ئەرێ لادە دەی لادە کچێ لادە وەی لادە ئەرێ لادە لادە لادە ڕووبەند پەشمینە شێوەت شیرینە ڕووبەند پەشمینە ئەی هاوار خوێنت شیرینە

Hem narince û hem bêye Yarî azîz le kwêye Bom bang kene heywanê Yarey yarey yarey yarey... Karî taybetîm pêye Derdit le malî dinyam Bê to min şêt û şeydam Leser balakey toye Yarey yarey yarey yarey... Kewtûme lenaw cêgam Ey kîjî ladêy mihalî mengur mihalî mengur Ey hawar mihalî mengur Min bo to mirdim şoxî cigerbir şoxî cigerbir Ey hawar şoxî cigerbir Erê lade dey lade kiçê lade wey lade Erê lade lade lade Rûbend peşmîne şêwet şîrîne Rûbend peşmîne ey hawar xwênit şîrîne Kîje kurdekey şîrîntir le gul şîrîntir le gul ey hawar şîrîntir le gul Bo to min mirdim şemamey xal le mil şemamey xal le mil Hawar şemamey xal le mil Erê lade dey lade kiçê lade wey lade Erê lade lade lade Rûbend peşmîne şêwet şîrîne Rûbend peşmîne ey hawar xwênit şîrîne

ڕاپۆرتی هەڵە