حەسەن گەرمیانی

گەرد و گەردانە

بە دەنگی: حەسەن گەرمیانی
شێوەزار: سۆرانی
294
هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
لە دووری باڵات زۆر پەریشانم
ئەری ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە
هەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم
ئەو کۆچەی کردت نازت شێوانم
ئەری ئای گەرد و گەرد و گەردەکەم
خۆت خاتووزین من کاکە مەم
من دێوانم هاوار تۆش خاتوو شەم
هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە
کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەوە
گفتی داوە و هاوار یار بێتەوە
ئەمشەو لە لام هاوار ڕۆژ کاتەوە
هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
لە دووری باڵات زۆر پەریشانم
ئەری ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە