دڵی زامدار

شێوەزار: سۆرانی 16 بینین

وەفای بۆمان نەبوو ژیان دڵم لە دنیا بێزارە مات و سەرگەردانە دڵم لە دەستی دونیا زامارە وەکوو کۆچی خۆشەویستم یا ئاوێک لەناو ڕووبارە عومرێک که ڕۆی نایەتەوە ژیان هەر دەرد و پەژارە ساڵێک تێپەڕبووە بەڵام نایەتە خەونم دووبارە پووشپەڕ بوو مانگی ڕۆیشتنت لە دوای کۆچت دڵ تیمارە لە خاترم لێوت گەشە بەختم ڕەشە بوومە ئاوارە جلت سپی و هی من ڕەشە بەڕاستی دنیات زۆردارە ئەمن دەڵێم تاکوو گوڵت لەلاتە قەدری بزانە کە ڕۆی ئیتر نایەتەوە دەردی کۆچی زۆر گرانە خەمبار مەبە لە جێی حەقە نە لە زەوی و نە ئاسمانە زەوی مژ و تاریکییە ئاسمانیش هەور و بارانە ساڵێک تێپەڕبووە بەڵام نایەتە خەونم دووبارە پووشپەڕ بوو مانگی ڕۆیشتنت لە دوای کۆچت دڵ تیمارە لە خاترم لێوت گەشە بەختم ڕەشە بوومە ئاوارە جلت سپی و هی من ڕەشە بەڕاستی دنیات زۆردارە

Wefay boman nebû jyan dilim le dinya bêzare Mat û sergerdane dilim le destî dunya zamare Wekû koçî xoşewîstim ya awêk lenaw rûbare Umrêk kih roy nayetewe jyan her derd û pejare Salêk têperbuwe belam nayete xewnim dûbare Pûşper bû mangî royştinit le dway koçit dil tîmare Le xatirim lêwit geşe bextim reşe bûme aware Cilit sipî û hî min reşe berastî dinyat zordare Emin delêm takû gulit lelate qedrî bizane Ke roy îtir nayetewe derdî koçî zor girane Xembar mebe le cêy heqe ne le zewî û ne asmane Zewî mij û tarîkîye asmanîş hewr û barane Salêk têperbuwe belam nayete xewnim dûbare Pûşper bû mangî royştinit le dway koçit dil tîmare Le xatirim lêwit geşe bextim reşe bûme aware Cilit sipî û hî min reşe berastî dinyat zordare

ڕاپۆرتی هەڵە