ڕەبی داهاتووە هاوار دەبا بوارێ
دەچمەوە سابڵاخ بۆ خزمەت یارێ
ئای مەڕۆ مەڕۆ گیانا مەڕۆ بە لەنجە
ئەمنت کوشتووە هاوار بە لار و لەنجە
یاخوا خەمی یار وەیڕۆ ڕوو نەکا لە کەس
ڕوو بکاتە ئاویەر هاوار ئەیکا بە قەقنەس
ئای مەڕۆ مەڕۆ گیانە مەڕۆ بە لەنجە
ئەمنت کوشتووە هاوار بە لار و لەنجە
تاڵێ لە زوڵفت گیانە بکێشە با بێ
نەوا ئیزرائیل هاوار بکێشێ گیانم
ئای مەڕۆ مەڕۆ گیانە مەڕۆ بە لەنجە
ئەمنت کوشتووە هاوار بە لار و لەنجە