سەوزە

شێوەزار: سۆرانی 15 بینین

هەوەڵی کارێ سەوزە نەبوای بە یارم ئەرێ نەبوای بە یارم بووی بە باعیسی سەوزە دڵەکەی خەمبارم هاوار دڵەکەی خەمبارم سەوزە مەڕۆ سەوزەڵێ باریکەی منداڵ ئەرێ باریکەی منداڵ من بە ڕەنگی زەرد سەوزە تۆ بە لێوی ئاڵ ئەرێ تۆ بە لێوی ئاڵ هەی داد و بێداد سەوزە لە دڵەی ناشادم ئەرێ لە دڵەی ناشادم بیری کۆنەدۆست سەوزە کەوتووەتە یادم هەی ڕۆ کەوتووەتە یادم سەوزە مەڕۆ سەوزە گیان نازارەی بابی ئەرێ نازارەی بابی خۆ من زووم زانی سەوزە تۆ بۆ من نابی ئەرێ تۆ بۆ من نابی ئەگەر دەمزانی سەوزە دڵداری وایە ئەرێ دڵداری وایە هەرگیز نەمدەکرد سەوزە لەسەر دنیایە بەخودای لەسەر دنیایە سەوزە مەڕۆ سەوزەڵێ باریکەی منداڵ ئەرێ باریکەی منداڵ من بە ڕەنگی زەرد سەوزە تۆ بە لێوی ئاڵ ئەرێ تۆ بە لێوی ئاڵ

Hewelî karê sewze nebway be yarim Erê nebway be yarim Bûy be ba'îsî sewze dilekey xembarim Hawar dilekey xembarim Sewze mero sewzelê barîkey mindal Erê barîkey mindal Min be rengî zerd sewze to be lêwî al Erê to be lêwî al Hey dad û bêdad sewze le diley naşadim Erê le diley naşadim Bîrî konedost sewze kewtuwete yadim Hey ro kewtuwete yadim Sewze mero sewze gyan nazarey babî Erê nazarey babî Xo min zûm zanî sewze to bo min nabî Erê to bo min nabî Eger demzanî sewze dildarî waye Erê dildarî waye Hergîz nemdekird sewze leser dinyaye Bexuday leser dinyaye Sewze mero sewzelê barîkey mindal Erê barîkey mindal Min be rengî zerd sewze to be lêwî al Erê to be lêwî al

ڕاپۆرتی هەڵە