محەمەد ماملێ

لەبەر کێ حەیات

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
926
قوربانت بم چاکی پیرێ
گەڕەکێ مە بە قوڕێ گیرێ
شەیتان زۆرن دۆست ناگیرێ
ئای لەبەر کێ حەیات، ئای لەبەر تۆ
ئای لەبەر عیشوە و نازی تۆ

لە ناکاو دەستم برد بۆ بەی
باغەوان بانگی کرد نەیکەی
مارانگەز بووم ترسام لە حەی
ئەی لەبەر کێ حەیات های لەبەر تۆ
ئای لەبەر عیشوە و نازی تۆ

غەمی خۆم نێ غەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
ماڵوێرانی چاوی تۆمە
ئەی لەبەر کێ حەیات های لەبەر تۆ
ئای لەبەر عیشوە و نازی تۆ

بۆ بێکەسیی خۆم دەناڵم
کەس نییە بگری بە حاڵم
کوشتەی دوو چاوی کەژاڵم
ئەی لەبەر کێ حەیات های لەبەر تۆ
ئای لەبەر عیشوە و نازی تۆ