حەسەن زیافەتی

باران

بە دەنگی: حەسەن زیافەتی
شێوەزار: سۆرانی
256
دەبارێ باران و من بە ڕێوەم
بە تەنیا نیم یار بە یادی ئێوەم
بە یادی یاران بە یادی باران
بە یادی سەیرانەکەی ژێر داران
بە یادی بەفر و بە یادی کوێستان
بە یادی کوردستان ئەی کوردستان
ئاخ ئەی کوردستان ئەی کوردستان
دەبارێ باران
ئەگەرچی ژینم وەکوو پاییزە
ئەگەرچی یاران گوڵم لێم زیزە
بەڵام ئەم دڵەم نەگۆڕاوە یار
دڵم لەو عەشقەم نەتۆراوە یار
ئەگەرچی وەرزیش زەردی پاییزە
بولبول لەسەر گوڵ غەمبار و زیزە
بەڵام دڵنیام نەگۆڕاوە یار
پاییزی ژینم دەکاتە بەهار
وەرەوە ئەمجار