گەرد و گەردانە - بێ مۆسیقا

شێوەزار: سۆرانی 16 بینین

کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم جێگەم بۆ ڕاخە ئەمشەو میوانم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و گیانە من پەروانە ئەگەر وە بێ تۆ خەوکردنم بێ یاخوا ئەو خەوە بە مردنم بێ ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەکەم یارە گەردن ئۆف زەردەکەم خۆ من وە بێ تۆ وەک مردوو مردووم هەر وام لە خەیاڵ ساڵی ڕابردووم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و گیانە من پەروانە

Kizey cerganim malî wêranim Cêgem bo raxe emşew mîwanim Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem'e û gyane min perwane Eger we bê to xewkirdinim bê Yaxwa ew xewe be mirdinim bê Erê ay gerd û gerd û gerdekem Yare gerdin of zerdekem Xo min we bê to wek mirdû mirdûm Her wam le xeyal salî rabirdûm Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem'e û gyane min perwane

ڕاپۆرتی هەڵە