ئەی نائومێدی

شێوەزار: سۆرانی 43 بینین

هەی نائومێدی، هەی نائومێدی هەی ڕەنجەڕۆیی و دڵ نائومێدی بەدبەختی وەک من سا توخوا کێ دی؟ هەر لە نەجدەوە تا هەردەی دوجەیل بۆ لەیل ئەگەڕام یار دەروون پڕ لە کەیل دەروون پڕ لە کەیل ئای دەروون پڕ لە کەیل هاتمە بێستوون لای قەسری شیرین بۆ فەرهاد گریام بە دڵەی نمین چوومە زمناکۆ ڕاگوزەرگای لەیل هیچ کەسم نەدی ئای نە شیرین، نە لەیل لە دەربەندیخان ئای هەتا کەلیخان ئەو ناوە یەکسەر گیان شێواوە و وێران شێواوە و وێران ئای شێواوە و وێران شێواوە و وێران گیان شێواوە و وێران نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی شوێنی هەوارگەی ئێلی مرادی بە جەوری فەلەک یەکسەر وێرانە بایەقوش تێیا گرتوویە لانە پرسیم بایەقوش ئای دۆستی هاودەردم لە جیهان بێزار یار یاری چۆلگەردم یاری چۆلگەردم ئای یاری چۆلگەردم یاری چۆلگەردم گیان یاری چۆلگەردم بۆچی وێرانە ئەو مەرز و بوومە لە کوێ پەیدا بوو وەیشوومەی شوومە جوابی دامەوە بە قوڵپی گریان منیش وا جەرگم یار بووە بە بریان ئەمساڵ بەهارمان یار کە بێ بارانە گوڵاڵەی سوورمان گیان جەرگی یارانە جەرگی یارانە ئای جەرگی یارانە جەرگی یارانە گیان جەرگی یارانە

Hey na'umêdî, hey na'umêdî Hey renceroyî û dil na'umêdî Bedbextî wek min sa tuxwa kê dî? Her le necdewe ta herdey duceyl Bo leyl egeram yar derûn pir le keyl Derûn pir le keyl ay derûn pir le keyl Hatme bêstûn lay qesrî şîrîn Bo ferhad giryam be diley nimîn Çûme zimnako raguzergay leyl Hîç kesim nedî ay ne şîrîn, ne leyl Le derbendîxan ay heta kelîxan Ew nawe yekser gyan şêwawe û wêran Şêwawe û wêran ay şêwawe û wêran Şêwawe û wêran gyan şêwawe û wêran Nekeroz geram wadî be wadî Şwênî hewargey êlî miradî Be cewrî felek yekser wêrane Bayequş têya girtûye lane Pirsîm bayequş ay dostî hawderdim Le cîhan bêzar yar yarî çolgerdim Yarî çolgerdim ay yarî çolgerdim Yarî çolgerdim gyan yarî çolgerdim Boçî wêrane ew merz û bûme Le kwê peyda bû weyşûmey şûme Cwabî damewe be qulpî giryan Minîş wa cergim yar buwe be biryan Emsal beharman yar ke bê barane Gulaley sûrman gyan cergî yarane Cergî yarane ay cergî yarane Cergî yarane gyan cergî yarane

ڕاپۆرتی هەڵە