ئیبراهیم قادری

زەمانە گوڵێکی دابوو لێی ستاندنم

بە دەنگی: ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
377
زەمانە گوڵێکی دابوو لێی ستاندنم
بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم
ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من
فەلەک زۆر بێوەفا بوو لێی ستاندم

بە مەرگت تا لە دنیایە ماوم
خوێناو دێ لە جەرگ و دڵ و هەناوم
ئای غەریبم وەی غەریبم گیان غەریبم
سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم

مەکەن مەنعی دوو چاوی پڕ لە ئاوم
بە دەستی قەوم و خێشێ دڵ شکاوم
ئای غەریبم گیان غەریبم وەی غەریبم
سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم

شایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی من
بەهارە پەڕپەڕە ژاکا دڵی من
بە مەرگت تا لە دنیایەدا ماوم
زووخاو دێ لە جەرگ و دڵ و هەناوم

سەبەب کارت زەلیل و قوڕبەسەر بێ
شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ
ئای غەریبم گیان غەریبم وەی غەریبم
سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم

غەریب مابووم لە تارانێ بۆ وات کرد
ئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کرد
لەبەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کرد
لەبەر خاتر خۆشەویستت بۆ وات کرد
ئەی بۆ وات کرد گیان بۆ وات کرد گوڵم بۆ وات کرد
بە دەستی خۆت ماڵە ئەمن و خۆت خرا کرد