ئای ئای... حەیران وەرە لە هیران و نازەنینان سەد جاران لە هیران و نازەنینان ئەمن سوار دەبوومەوە لە کەلەکەی داوودی دەپەڕیمەوە لە چۆمەکەی کاولە شەمزینان ڕەبی هەر کەسانێکی لە مابەینی دوو دڵاندا دەکەنەوە شەیتانی و شۆفاری و دوو زمانیم نێوزگیان بە نێوزگی ئەوان ماسییان بێ کە لە ناو حەو بەحراندا ڕەش دەبوونەوە ئای ئای... لە توونییان ئای ئای... حەیران وەرە لە باسکۆڵەی دە گەوگەمان خۆ تۆ دەستت هەڵنایە لەبەر باز و لەبەر بازنان چاوت هەڵنایە لەبەر بسک و شابسکان نا وەڵا لەبەر وردەپەرچەمان ئەوە کیژ دەڵێ سەری کوڕە هەتیم حەیرانم بۆ بمێنێ بە ساغیم ئەمن حەو ساڵی دی دادەنیشم لە ماڵی بابان دڵی من هەڵناگرێ چ کەسەر و چ خەمان ئای ئای... چ خەمە و
Ay ay... Heyran were le hîran û nazenînan Sed caran le hîran û nazenînan Emin swar debûmewe le kelekey dawwidî Deperîmewe le çomekey kawle şemzînan Rebî her kesanêkî le mabeynî dû dilanda dekenewe şeytanî û şofarî û dû zimanîm Nêwzigyan be nêwizgî ewan masîyan bê ke le naw hew behranda reş debûnewe Ay ay... le tûnîyan Ay ay... Heyran were le baskoley de gewgeman Xo to destit helnaye leber baz û leber baznan Çawit helnaye leber bisk û şabsikan Na wela leber wirdeperçeman Ewe kîj delê serî kure hetîm heyranim bo bimênê be saxîm Emin hew salî dî dadenîşim le malî baban Dilî min helnagrê çi keser û çi xeman Ay ay... çi xeme û
ئاروەند ڕەمەزانی