هەڵم گرن لەنگەر لەنگەر
بمبەن بۆ ماڵی باب نۆکەر
سەد نەحلەت بێ لە یاری کەر
بۆ لەگەڵما نایە بۆ پشدەر
لەولا هاتم بە ڕێبواری
ڕێم کەوتە باغی بەختیاری
پڕە لە گوڵ و گوڵزاری
گوڵێکیان دامێ بە دیاری
هەتیو لە دڵت مەگرە غەمێ
مناڵم تازە دەتگەمێ
نەمرم ماچێکت دەدەمێ
دەتکەم بە قوتبی عالەمێ
لەولا هاتم بە ڕێبواری
ڕێم کەوتە باغی بەختیاری
پڕە لە گوڵ و گوڵزاری
گوڵێکیان دامێ بە دیاری
خاڵۆ خاڵۆتە گوایە من پیرم
زەهراوی نەشتەر ئەدەی لە بیرم
شەرت بێ من لە داخی خاڵۆ خاڵۆی تۆ
خۆم بکەم بە کوڕی چواردە ساڵەی نۆ
چەپکێ قوڕ بدەم وە بان هەر دوو دیدەی تۆ
چاو دەگێڕم دیار نییە کەس
گریانم دێ وەک بە هەوەس
گریانم دێ هەر بە هەوەس
وەفا نەمابوو لە لای کەس
لەولا هاتم بە ڕێبواری
ڕێم کەوتە باغی بەختیاری
پڕە لە گوڵ و گوڵزاری
گوڵێکیان دامێ بە دیاری
هەر کەسێ وە دووم کەوێ پێم بێژێ خاڵۆ
من پێی ئێژم دەرد
هەر کەسێک پێم بێژێ خاڵۆ
من پێی ئێژم دەرد
ناماقووڵی کردووە و سەری دای لە بەرد
چۆن من دەبێ بەو قسەیەی دڵم بگرێ گەرد
عەشق دەبێ مەستانە بێت
لە ناو دەرگای مەیخانە بێت
پیاڵەی دەستی کارخانە بێت
لە دوای جوانان دێوانە بێت
لەولا هاتم بە ڕێبواری
ڕێم کەوتە باغی بەختیاری
پڕە لە گوڵ و گوڵزاری
گوڵێکیان دامێ بە دیاری