تاسەی نیشتمان

ئەلبۆم: فرمێسکی گەش شێوەزار: سۆرانی 49 بینین

تەنیام و وەی وەی تەنیام تەنیامە و دوورەوڵاتم بۆ نیشتمانم شەیدام *؟ و کاتم دابڕام لە دۆست و یاران دووریان خستووم بەدکاران گزنگی بەربەیانە مزگێنیی ئاسۆی ژیانە دەچمەوە بۆ کوردستان لانەی مەرد و ڕەندانە جێی باب و باپیرانە گوڵ خەمڵیوی دەشت و دەر نیشتمانی ڕازاوە خونچە پشکوت هاتە دەر ڕەنگاوڕەنگ و گەشاوە سەربەستی سەری هەڵدا گەورەیە ئەو ڕووداوە گزنگی بەربەیانە مزگێنیی ئاسۆی ژیانە دەچمەوە بۆ کوردستان لانەی مەرد و ڕەندانە ڕووگە و ژینگەی کوردانە شەکاوە بێ ئاڵامان سوور و سپی و سەوز و ئاڵ لێدەن دەف و عوود و تار کیبورد، بلوێر و شمشاڵ کیژ و کوڕ دەستان بگرن شاهی دەگرین لەبەر پاڵ گزنگی بەربەیانە مزگێنیی ئاسۆی ژیانە دەچمەوە بۆ کوردستان لانەی مەرد و ڕەندانە ڕووگە و زێدی کوردانە دەچمەوە بۆ کوردستان جێژن و شادی و سەیرانە خەفەتباری و ئاوارە گۆڕاوە بە متمانە لێدەن دەهۆڵی شادی دەنگی دێ لەو جیهانە گزنگی بەربەیانە مزگێنیی ئاسۆی ژیانە دەچمەوە بۆ کوردستان لانەی مەرد و ڕەندانە جێی باب و باپیرانە

Tenyam û wey wey tenyam Tenyame û dûrewlatim Bo nîştimanim şeydam *? û katim Dabram le dost û yaran Dûryan xistûm bedkaran Giznigî berbeyane Mizgênîy asoy jyane Deçmewe bo kurdistan Laney merd û rendane Cêy bab û bapîrane Gul xemlîwî deşt û der Nîştimanî razawe Xunçe pişkut hate der Rengawreng û geşawe Serbestî serî helda Gewreye ew rûdawe Giznigî berbeyane Mizgênîy asoy jyane Deçmewe bo kurdistan Laney merd û rendane Rûge û jîngey kurdane Şekawe bê alaman Sûr û sipî û sewz û al Lêden def û ûd û tar Kîburd, bilwêr û şimşal Kîj û kur destan bigirin Şahî degrîn leber pal Giznigî berbeyane Mizgênîy asoy jyane Deçmewe bo kurdistan Laney merd û rendane Rûge û zêdî kurdane Deçmewe bo kurdistan Cêjin û şadî û seyrane Xefetbarî û aware Gorawe be mitmane Lêden deholî şadî Dengî dê lew cîhane Giznigî berbeyane Mizgênîy asoy jyane Deçmewe bo kurdistan Laney merd û rendane Cêy bab û bapîrane

ڕاپۆرتی هەڵە