بەختیار ساڵح

سەیرانە گوڵ سەیرانە

بە دەنگی: بەختیار ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
279
سەیرانە گوڵ سەیرانە شا گوڵی باخی بانە
بە چاوە مەستەکانی ئەمنی کردووە دێوانە
بە چاوە مەستەکانی شێخ ئەباتە مەیخانە

سەیری بەژن و باڵای کە چەن جوانە لار و لەنجەی
دە پێم بڵێ تاکوو کەی دەستی دەستیم پێ دەکەی
من و تۆ لە یەک ناگەین وابزانم شێتم ئەکەی
سەیرانە گوڵ سەیرانە شا گوڵی باخی بانە
بە چاوە مەستەکانی ئەمنی کردووە دێوانە
بە چاوە مەستەکانی شێخ ئەباتە مەیخانە

سەیرم کە و لێم بڕوانە هەر تۆی ڕاز و مەبەستم
شێعر و گۆرانی و ئاواز بە باڵات هەڵدەبەستم
ئەبێ ئەو ڕۆژە کەی بێ دەست بخەیتە ناو دەستم
سەیرانە گوڵ سەیرانە شا گوڵی باخی بانە
بە چاوە مەستەکانی ئەمنی کردووە دێوانە
بە چاوە مەستەکانی شێخ ئەباتە مەیخانە

لەسەر چی لە من زیزی بۆچی بڕوام پێ ناکەی
عاشق بووم بە جوانی تۆ بۆ دڵم شەیدا ئەکەی
ئارامت لێ بڕیوم سەبرم نەما هەتا کەی
سەیرانە گوڵ سەیرانە شا گوڵی باخی بانە
بە چاوە مەستەکانی ئەمنی کردووە دێوانە
بە چاوە مەستەکانی شێخ ئەباتە مەیخانە