نایە دەنگی لایەکەت ئەرێ نایە لە گۆشم
کەم دەنگی تۆیە لەیلایە ئەرێ یا من خامۆشم
گلەیی دەکەم ئازیزم من بە لای خوداوە
گلەیی دەکەم ئامان ئەرێ بە لای خوداوە
دەروازەی مەینەت باوانم ئەرێ بۆ من کراوە
ترساوە نەرمێ لەیلایە چەن مات و مەلوولە
ترساوە نەرمێ باوکەڕۆ چەن مات و مەلوولە
نە چاوی ڕشتووە لەیلایە نە زولفی لوولە
قەزات لە ماڵم لەیلای ئەرێ مات و مەلوولی
قەزات لە ماڵم لەیلای ئەرێ بۆچی مەلوولی
ئاوری تێم بەردا باوانم دەی/ئەرێ پەرچەمی لوولی
وێساوە نەرمێ لەیلایە ئەرێ بە گوێی بانەوە
وێساوە نەرمێ باوانم ئەرێ بە گوێی بانەوە
دینمی لێ سەندم لەیلایە ئەی بە ئیمانەوە
شەرت بێ لە دوای تۆ لەیلایە من/ئەرێ کەس نەگرم بە یار
مەلوول دانیشم نەرمێ ئەرێ/نەرمێ وێنەی تەعزیەبار
تازە مناڵم لەیلایە ئای گڕ و گاڵ ئەکەم
داوای مژینی لەیلایە ئای گۆنا و خاڵ ئەکەم
کەم بێ کەم بڕۆ لەیلایە من/ئەرێ ئەزانم جوانی
خوا کێو ئەبینێ سروە خان ئەرێ بەفر ئەکا بانی
نایە دەنی لایە لایە لایە... لایەکەی(لایەکەت) ئەرێ نایە وە گۆشم
کەم دەنگی تۆیە باوانم ئەرێ/لەیلایە یا من خامۆشم
ئەمڕۆ دوو ڕۆژە نەرمە گیان من نەمکردووە ماچێ
ئەمڕۆ دوو ڕۆژە نەرمە ژن ئەرێ نەمکردووە ماچێ
داخی ئەو ماچەم چاوە ڕەش من/ئەرێ لە دڵ دەرناچێ
ئەگەر بنیایەم لەیلایە ئای بە خەم مردایە
ئەشێ من بێ تۆ لەیلایە ئەرێ دیقم کردایە
ساڵەکەی ئیمساڵ لەیلایە ئەرێ بە زەهری مار بێ
هەمووی بە قوربان باوانم ئەرێ ساتێکی پار بێ
هەرچەن نوێژ ئەکەم لەیلایە ئەرێ/من نوێژم بەتاڵە
ئەخوێنم ئەلحەمد عەینەدین ئەرێ تۆم لە خەیاڵە
ئەمە/ئەرێ یەکەمین وەڵا جا ئاواتی من بوو
لە لاو دانیشم بەخێر بێی ئەرێ کاک حەمە قوتو
دوو چاوی بازی لەیلایە ئای بوون بە جەلابم
پێیان بفەرموو نوورەدین/عەینە گیان ئەی نەدەن عەزابم
ئەگەر بە بێ تۆ باوانم دەی چاوم ببینێ
خوا لەم دنیایە لەیلایە ئەرێ لێمی بستێنێ