سەلاح داودە

یار وەرەوە

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
307
من لە شیوەن شێوەی لەیلا یار لە سەیر و سەودایی خۆی
لەم سەودای بازاڕی گەرما یار بەجێی هێشت و ڕۆیی
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ بە جلی کوردی شۆڕەوە

ئاوڕێکی لێم دایەوە بە جل کوردی ئاڵەوە
نازانم قەسدی چی بوو بەم ڕەمزی ئیشارەوە
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ بە جلی کوردی شۆڕەوە

ئەڵڵا بە ڕۆژە ڕۆژە گیانە کاتت بردە سەر
ئەوە کراسەکەت دڕیا وەڵا مەمکت کەوتە دەر
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ بە جلی کوردی شۆڕەوە