خۆزگە یەکەم جار نەمناسیتایە
زامی ئەوینت لەگەڵم نەبوایە
زامێکت جێهێشت لێم نابێتوە
بێوەفایی تۆم بیر ناچێتەوە
نامەوێ ئیتر ناوم بهێنی
بە بێوەفاییت دڵ بسووتێنی
کوا وایە مانای عەشق و دڵداری
بێ پەیمانییە و بێ وەفاداری
بۆچی نەمزانی عەشق ئاوایە
ئازارە ئێشە دەردە بەڵایە
زۆر بێ باکانە دڵت شکاندم
ئازاری بە سوێت بە دڵ ناساندم
نامەوێ ئیتر ناوم بهێنی
بە بێوەفاییت دڵ بسووتێنی
کوا وایە مانای عەشق و دڵداری
بێ پەیمانییە و بێ وەفاداری