شاناز زاهیر

نەمام

بە دەنگی: شاناز زاهیر
شێوەزار: سۆرانی
301
نە ماڵم دەوێ نە گەنجی ئەی هاوار نەمام
باڵای تۆم دەوێ بە تاقی تەنیا بۆت مردم نەمام
ئاخ نەمام نەمامە نەمام چەن جوانە
یاری خۆمانە ئەی هاوار نەمام
جێگەی ژیانە بۆت مردم نەمام

دەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە ئەی هاوار نەمام
بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە بۆت مردم نەمام
نەمام نەمامە نەمام چەن جوانە
یاری خۆمانە ئەی هاوار نەمام
جێگەی ژیانە بۆت مردم نەمام