مریەم فۆتوحی

ئاڵای بێ وڵات

بە دەنگی: مریەم فۆتوحی
شێوەزار: سۆرانی
200
بێ ناز، بێ ناز، بێ ناز، بێ ناز، بێ ماڵ
بێ ناز، بێ ناز، بێ جێگا، بێ خەو
کوێستانە دەوری وەک شاسواری کەو

نە دایگ، نە خۆشک، نە باوک و برا
لە ماڵی دونیا برادەر تۆ چیت پێ بڕا
ئۆف، نانێکی ڕەق و بن بەرد و دیواران
کەسم تۆ پێشمەرگە بووی یاکوو شەڕوان

دەردی دووری و دەردی جودایی
ئەی شەوانەکەم، تۆ چاک ئەیزانی

لەبەر مانگەشەو یان سوورە تاو بی
بەهێز یاکوو خۆ هێز لێ بڕاو بی
ساتێگ لە دڵمان خۆ ناچیتە دەر
دەستم بە دامان دوژمن بکە دەر
ئاخ، ئاخ و سەد ئاخ بۆ ئاڵای بێ وڵاتەکەم
بۆ ڕێگا چۆڵەکەی سووری خەباتەکەم
کەی بێتەوە دەنگی گوللەکەت شەوەزەنگ ببڕێت
دەنگی گوللەت شەوەزەنگ ببڕێت
بە ناو شەویشدا جەرگی دوژمن بڕێت

دە ئاخۆ کەی بێتە دی ئاواتی ژیانم
بە ئازادی ببینم من کوردستانم
ئاخ، بە ئازادی ببینم من کوردستانم