سابیر کوردستانی

کچ بە نابەدڵ

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
308
کچ بە نابەدڵ گەر درا بە شوو
لە دڵیا هیوای خۆشی لە دەس چوو
خۆی بە فرۆشراو و کەساس ئەبینێ
ڕۆژ بە ڕۆژ غەمی پەرە ئەسێنێ

ئەگری و ئەناڵێ لە نیوە شەوا
بە چاک دەزانێ کاری ناڕەوا
زۆر دڵتەنگی کەی خۆی ئەسووتێنێ
چون مردن خۆشتر لە ژین ئەبینێ

گەر نەفرۆشرایە کچ بە پارە
بۆ خۆی ئەسووتان جوانی بێچارە
کچ نەفرۆشرایە ئەگەر بە پارە
بۆ خۆی ئەسووتان جوانی بێچارە
کچ ژینی خۆش بێ خۆی ناسووتێنی
گوڵی گیانی خۆی هەڵناوەرێنێ

کچ بە نابەدڵ گەر درا بە شوو
لە دڵیا هیوای خۆشی لە دەس چوو
خۆی بە فرۆشراو و کەساس ئەبینێ
چون مردن خۆشتر لە ژین ئەبینێ