کەماڵ فەدەوی

لە دوای تۆ

بە دەنگی: کەماڵ فەدەوی
شێوەزار: سۆرانی
230
کیژە کوردم نەونەمامی بەرز و ڕێک یاری شیرین
ڕۆحەکەم بینایی چاوان خۆشەویستی ڕووی زەوین
دیمەنی سادە و زەریفت مەڵهەمی دەردی دڵە
تۆم هەبێ بۆچیمە ئیتر دوکتوری یونان و چین
دڵ بوو بە کەواو سووتاوە دەروون
تەنیا و غەریب بێزارم لە بوون
لە دوای تۆ دێوانەم دێوانەم
لە لای تۆ بێگانەم بێگانەم

زولفی سازاوت لەسەر ئەندامی جوانت مەحشەرە
بۆ دوو چاوی نەرگست ئەی ماشەڵڵا سەد ئافەرین
لار و لەنجەت هەر دلێ شەیدا دەکا و هۆشی دەبا
کاتێ وا دێیت و دەچی خەرمان و دەم بە کەنین
دڵ بوو بە کەواو سووتاوە دەروون
تەنیا و غەریب بێزارم لە بوون
لە دوای تۆ دێوانەم دێوانەم
لە لای تۆ بێگانەم بێگانەم

گەر گوڵستانم بدەن شەرتە نەکەم بۆنی گوڵێک
عەتری تۆم لا خۆشترە گوڵاڵەسوورەی باخی ژین
تۆ گوڵی، تۆ سونبوڵی، چنارە بەرزەی عەڕعەڕین
تۆ بەخێوی دەستی کوردی، ئەو نژادەی پڕ لە تین
دڵ بوو بە کەواو سووتاوە دەروون
تەنیا و غەریب بێزارم لە بوون
لە دوای تۆ دێوانەم دێوانەم
لە لای تۆ بێگانەم بێگانەم

ڕۆژی پەیکار و خەبات پڕهەڵمەتی وێنەی هەڵۆ
پاک و خاوێن، ساف و سادە وەختی چۆپی و هەڵپەڕین
لێمگەڕێن تۆ بی و خوا مەنعم مەکەن ئەی عاقڵان
دڵ کەماڵی کرد ئەسیر و زولفی لوول و چین بە چین
دڵ بوو بە کەواو سووتاوە دەروون
تەنیا و غەریب بێزارم لە بوون
لە دوای تۆ دێوانەم دێوانەم
لە لای تۆ بێگانەم بێگانەم