مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بە تیشکە تێکشکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە
فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
با دەرکەون کۆڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن
شەماڵ گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
شەماڵ گاڵە گاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە شاباشی شای بەهارە
هەور لە دەشت و شیو و پۆپە شاخان
کردی بە تۆپ تەقاندن و چراخان
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری