نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ
بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ
سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە
کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
وا خۆڕ شەبەنگ ئەهاوێ بۆ شاری ئەرخەوانی
ورەی داوە بە گەردوون ئاگرەکەی سلێمانی
سڵاو لە مامە یارە، سڵاو لە گردی سەیوان
موژدەی ئازادی بەرن بۆ پیرەمێرد و دیلان
نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ
بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ
سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە
کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ
بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ
سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە
کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
خەونی سابڵاخ و ئامەد خەمی سوڵتان و شایە
ورەی بەرزی باوەڕمان لە گیانی یەکبوون دایە
موکریانم تینووی بێ، قامیشلۆ خەمگین دەبێ
لە بۆتانێ ببارێ هەتا حەمرین شین دەبێ
نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ
بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ
سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە
کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە
کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە