ڕەوا جەمال فرمێسک حافز

جەژنی نەورۆز

بە دەنگی: ڕەوا جەمال و فرمێسک حافز
شێوەزار: سۆرانی
303
بە سووڕێکی تر ئەستێرەی ئینسانگر
قەومی کۆنی خستەوە جەژنی ئاگر
کام قەومی کۆن کام جەژنی بەرز و پیرۆز
قەومی مادی، جەژنی بڵندی نەورۆز
ئەو نەورۆزەی کە هەزاران بەهارە
لە دێی کوردا گڕی ئاگری دیارە
باوباپیرمان هەتا ئەڕۆن پشتاوپشت
لەم ئاگرەیان دەورە داوە چین چین گشت
لە چوار دەوری ئەم ئاگرە ڕەنگاوڕەنگ
کۆڕ گیراوە بە پێکەنین و ئاهەنگ
بانگی شێوان هەتاکوو بەربەیانی
شایی بووە و بەزم و نۆش و گۆرانی

لەو سایەوە تا ئێستاکە بەم چەشنە
هەموو سەری ساڵی تازەمان جەژنە
میوانی کۆن بەڕێ ئەکەین و تازە
بە پێکەنین ئەگاتە بەر دەروازە
خۆشیت هێنا و فەڕت هێنا و شیرینی
تۆ بۆ ئێمە بەهەشتی خەو بینینی
بە هاتنت بای بەستەڵەک بەفری دەشت
گیانی سپارد گوڵی ڕوا جێگای گەشت
لە تاریکی لە چوار دیواری زستان
سەرفەراز بیت سەرفەراز بووی مەلی گیان
ئێستا ئۆخەی ئاسمانێکە و هەتاوێ
گیایە و گوڵە و مەلە و خوڕەی چەماوێ