قادر سەیاحی

یارەکەم چاوی شینە

بە دەنگی: قادر سەیاحی
شێوەزار: سۆرانی
274
نەمزانی کە مەی فەسڵی بەهار تۆبەشکێنە
قوربان هەر ئەتۆی دڵ، وەرە ڕۆحیش بستێنە

یارەکەم چاوی شینە ئاواتی دین و ژینە
دەمی بە پێکەنینە بۆیە لە دڵ شیرینە
بەخوا خۆشم دەوێ دەردی لە من کەوێ
حەڵاڵی خۆمە بێ ئەو دونیام ناوێ

ڕۆژێ ئەگەر نەیبینم غەرقی ئاو و ئاگرم
یاخوا قەت لێم دوور نەبی بێ تۆ ئارام ناگرم
بەخوا خۆشم دەوێ دەردی لە من کەوێ
حەڵاڵی خۆمە بێ ئەو دونیام ناوێ

بولبولم پەروانە نیم حەز بە سووتانم مەکە
کافری عیشقت بووم تۆ موسڵمانم مەکە
بەخوا خۆشم دەوێ دەردی لە من کەوێ
حەڵاڵی خۆمە بێ ئەو دونیام ناوێ