حەسەن زیرەک

باوانەکەی بابی من

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
628
ئەوڕۆ بەهارە گیانا گوڵ دەبێ پەیدا
ئەوڕۆ بەهارە نازدار گوڵ دەبێ پەیدا
گوڵ لە عیشقی گوڵ هاوار شێت دەبن شەیدا
بمرم شێت دەبن شەیدا ئامان شێت دەبن شەیدا
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ

باوانەکەی بابم مەڕدۆشی جاران
باوانەکەی بابی من مەڕدۆشێ جاران
تۆ ناگۆڕمەوە بیللا بە خانمی تاران
ئەی وەی کەوی لە نساران گیانە کەوی لە نساران
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ و هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ

باوانەکەی بابم هێز و هەناوم
باوانەکەی بابی من هێز و هەناوم
لە دووری باڵات کوێر بووم نابێنێ چاوم
هاوار نابینێ چاوم گیانە ڕەش بوو هەناوم
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ و هەر تۆم دەوێ تۆ

با بچینە سەیرانگا فەسڵی بەهارە
خونچە ناپشکوێ بۆیە بولبول خومارە
و هاوار بولبول خومارە و گیانە دڵ ئینتیزارە
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ و هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ

با بچینە سەیرانگا بچینین وەنەوشە
گەر لە قەسردا بم هەر کن تۆم پێ خۆشە
کن یارم پێ خۆشە و هاوار یارم پێ خۆشە
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ

چ خودا هەڵدەگرێ نازدار غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە و هاوار یان زۆر و یان کەم
گیانە یان زۆر و یان کەم و گیانە ماچ کەم خاڵی دەم
ئەی وەی سەر تای بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ و هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی سەر تا بە پا زێڕ بێ پڕ دەشتی باژێڕ بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ هەر تۆم دەوێ تۆ