محەمەد ماملێ

دیدەکەم سەلتەنە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
364
ئەرێ تۆ دوور و من دوور گیانە من دوور
ئەرێ هەردووکمان دوورین
دیدەکەم هەردووکمان دوورین
ئەرێ خۆ تۆیش دەیزانی وەی دەیزانی
گیانە بۆ یەک مەجبوورین
دیدەکەم بۆ یەک مەجبوورین
عەمرەکەم وەی چاوەکەم هەی دیدەکەم عەزیزەکەم سەلتەنە
های دیدەکەم سەلتەنە
ڕەبی موبارەکت بێ
هەی موبارەک بێ گوڵ و گوارە و ژێرچەنە

ئەرێ لە دوور دیارە های دیارە گیانە پەرچەمی خاوی
دیدەکەم پەرچەمی خاوی
ئەرێ دێوانەی کردووم وەی وەی کردووم دەنا بە گۆشەی چاوی
دیدەکەم بە گۆشەی چاوی
عەمرەکەم وەی دیدەکەم یار عەزیزەکەم
عەزیزەکەم سەلتەنە های دیدەکەم سەلتەنە
ڕەبی موبارەکت بێ هەی موبارەک بێ گوڵ و گوارە و ژێرچەنە

ئەرێ خۆزگەم بەو کەسەی های بەو کەسەی گیانە دیدەم سەلتەنە
دینەکەم دیدەم سەلتەنە
ئەرێ بە شەو و بە ڕۆژ های های بە ڕۆژ دەنا ئاگای لێتانە
دیدەکەم چاوی لێتانە
عەمرەکەم وەی چاوەکەم های دیدەکەم
عەزیزەکەم سەلتەنە های دیدەکەم سەلتەنە
ڕەبی موبارەکت بێ هەی موبارەک بێ گوڵ و گوارە و ژێرچەنە

ئەرێ هەی داد هەی بێداد هەی وەی بێداد
ئەرێ دەردم بۆ کافی دیدەکەم دەردم بۆ کافی
ئەرێ بۆچیم دەمکوژی ئای دەمکوژی دەنا بە بێ ئینسافی
دیدەکەم بە بێ ئینسافی
عەمرەکەم وەی چاوەکەم هەی عەزیزەکەم دیدەکەم فەلەکناس
های دیدەکەم فەلەکناس
ئەرێ تا مومکین دەبێ ئەی وەی دەبێ
دەنا هەر بە ئیشوە و ناز
دیدەکەم هەر بە ئیشوە و ناز
ئەرێ ئەوە مانگ هەڵات ئەی وەی هەڵات
دەنا دای لە بنەی کێوی دیدەکەم دای لە بنەی کێوی
ئەرێ هەولت بۆ دەدەم های بۆ دەدەم
دیدەم وە دەستم کەوی
دیدەکەم وە چنگم کەوی
عەمرەکەم وەی دیدەکەم یار عەزیزەکەم
عەزیزەکەم سەلتەنە های دیدەکەم سەلتەنە
ڕەبی موبارەکت بێ
هەی موبارەک بێ گوڵ و گوارە و ژێرچەنە