ئەرێ هات بە لای گوێما دەی دەی ئەمڕۆ هەواڵێ
ئەرێ گوایێ شیرینی دەی دەی چووە بۆ ماڵێ
ئەرێ سەرتاپا گیانم دەی دەی وا کەوتە لەرزە
ئەرێ وتم شێتییێکە و دەی دەی با بیکەم فەرزە
ئەرێ بە خەیاڵی خۆم وەی وەی کە مەی دەنۆشم
ئەرێ لە یەکەم پێکدا دەی دەی مەستم، سەرخۆشم
ناز مەکە و ناز مەکە کچێ نازتم بۆ هەڵناگرێ
کچێ لێم تووڕە مەبە دەی دەی خودا ئەوگرێ
ئەرێ هەی دای(د) هەی بێدای(د) دەی دەی دەردم کارییە
ئەرێ هەی دای(د) وەی بێدای(د) وەی وەی دەردم کارییە
وەڵا کەس لە دەردی کەس دەی دەی ئاگادار نییە
ئەرێ کەس لە دەردی کەس دەی دەی ئاگادار نییە
ناز مەکە و ناز مەکە کچێ نازتم بۆ هەڵناگرێ
کچێ لێم تووڕە مەبە دەی دەی خودا ئەوگرێ
ئەرێ هەی دای(د) هەی بێدای(د) دەی دەی کەی ئاوا بووە
ئەرێ هەی دای(د) وەی هەی بێدای(د) دەی دەی کەی ئاوا بووە
ئەرێ کەی حەکیم بۆ لای دەی دەی دەردەدار چووە
ناز مەکە و ناز مەکە کچێ نازتم بۆ هەڵناگرێ
کچێ لێم تووڕە مەبە دەی دەی خودا ئەوگرێ