تاهیر خەلیلی

شیرین شیرین

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
377
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

ڕوومەت وێنەی ئاوێنە نەخشاوە بە هۆی خاڵان
لە تۆ جوانە سەرچۆپی شەوگەڕی کوردەماڵان
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

ئەر هۆ ئەی سەرچۆپیکێش بەو دەسڕەی بە دەستەوە
وەختێ گیان و دڵ دەرچێ بەو دەسڕەی بە دەستەوە
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

غەم و تەم لە سەری من هەر وەک کێوی دەماوەند
تازە بێ تۆ حەرامە بۆ من سەیری زەماوەند
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

بۆ من مەگری، بگری بۆ خۆت
وەکوو دارێ لە ڕەگەوە دەری بێنی
تۆم لە ناخی دڵم دەرکرد
وەک کاغەزێ بیسووتێنی
خۆشەویستی من خۆشەویستیت ئەوا مرد
وەک برووسکەیە خۆشەویستی من
وەک برووسکەیە جوانی من
وەک برووسکەیە ڕۆحی من
ون بێ لە ناو شەوی تەما
تاسەم بۆ تۆ ئەوا مرد
ئازیزەکەم ئازیزەکەم ئاخ

ئەرێ دەترسم بمرم چاوجوان نەتبینمەوە
توخوا دەترسم بمرم خۆشەویست نەتبینمەوە
هاوار بە جوانەمەرگی جوانێ سەر بنێمەوە
توخوا بە جوانەمەرگی لێوئاڵ سەر بنێمەوە
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم